
سەرۆک بارزانی - تۆماسۆ سانسۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر كرد و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتاڵیا کردەوە. هەروەها سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکانی ئیتاڵیا لەبیر ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئاب، سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر كرد، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا دەڕوانێت و پشتیوانییەکانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان لەبیر ناکات.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا جەختی لە پشتیوانییەکانی حکومەت و گەلی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە بوارە جیا جیاکاندا کردەوە.
هەر لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکان پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ئاڵۆزییەکانی سووریا خرایە ڕوو، هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتاڵیا كرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






