تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
- ژینگە
- 3 ئاب

دیمەنی بارگاوی کردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی جۆری تێسلا
ئاڤا نیوز
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی جۆری تێسلا، بە پشتبەستن بە نرخی دیاریكراو لە پرۆژەی ڕووناكی، حەوت ئەوەندەی ئۆتۆمبێلی بەنزین هەرزانترە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پسپۆڕێكی بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد بە پشتبەستن بەو زانیارییەی لە ChatGPT دەستیكەوتووە، بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا ئەگەر هیچ هێزی نەبێت و چارجەكەی بگەیێندرێتە 100%، ئەوا بۆ ئاستی ستانداردی بارگاویکردنەوە 57 كیلۆ وات كارەبای پێویستە. خۆ ئەگەر جۆری بارگاویکردنەوەکە بۆ مەودای درێژ بێت، ئەوا 75 كیلۆ واتی پێویستە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو نرخەی لە پرۆژەی ڕووناكی دیاریكراوە كە بڕی 75 دینارە بۆ هەر كیلۆ واتێك، ئەوا بۆ بارگاویکردنەوەی ئاستی ستانداردی ئۆتۆمبێلێكی تێسلا، تێچووی چوار هەزار و 140 دیناری پێویستە. بۆ ئاستی چارجی مەودا درێژیش، تێچووەكەی پێنج هەزار و 900 دینارە.
خاڵە ئەرێنییەكان: نرخی بارگاویکردنەوەی 100%ـی ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە دەتوانرێت بۆ ماوەی 300 بۆ 400 كیلۆمەتر لێبخوڕێت؛ لەنێوان چوار هەزار تا شەش هەزار دینارە، ئەو نرخەش بەراورد بە نرخی ئۆتۆمبێلی بەنزین، شەش بۆ حەوت ئەوەندە هەرزانترە، بەو پێیەی بۆ پڕكردنەوەی تانكی بەنزینی ئۆتۆمبێلێكی بچووک بە بەنزینی حكومی، 30 بۆ 35 هەزار دینار تێچووەكەیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: پاڵپشتی لە بەردەوامبوونی ئاگربەست دەکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەی هەولێرمان لەگەڵ تۆم باراک ئەرێنی بوو
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی فەرەنسا: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






