نەتانیاهۆ داوای هاوکاری خاچی سوور بۆ بارمتەکانی لە غەززە دەکات و حەماسیش مەرجی هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 ئاب

دیمەنی یەکێک لە بارمتەکانی ئیسرائیل لەدەستی حەماس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای هاوکاری لە لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەکات بۆ ئەوەی خۆراک و چارەسەری پزیشکی بۆ بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە دابین بکات، لە بەرامبەردا حەماسیش مەرجی کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە دیاری دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سێ گرتە ڤیدیۆیی کە لەلایەن حەماس و جیهادی ئیسلامیەوە بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە سێ بارمتەی ئیسرائیل ماندوو و برسی دەردەکەون، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دەنگی ناڕەزایەتی لە ئیسرائیل، داوای ڕێککەوتنی خێرا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو بزووتنەوەیە لە گرتە ڤیدیۆییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە مەبەستیانە چاوەکان بخەنە سەر دۆخی مرۆیی ئێستای غەززە کە بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان" یەک ملیۆن هاووڵاتی غەززە لە ژێر هەرەشەی برسێتی دان".
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای ئەو ڤیدیۆیە وتی: شۆک بووم و زۆریش نیگەران بووم کە ئەو دیمەنەم بینی، داوا لە ڕێکخراوی خاچی سوور دەکەم خۆراک و چارەسەری تەندروستی بە ئەو بارمتانە بگەیێنن، لە وەڵامدا، خاچی سوور لە ئێکس نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام ئامادەنەبوو دەستبەجێ هیچ لێدوانێک بدات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی حەماس، ئامادەیی خۆی بۆ مامەڵەکردنی ئەرێنی لەگەڵ هەر داواکارییەکی خاچی سوور نیشاندا، بەمەرجێک دەروازەکانی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە بکرێتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دانی دانوون، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێکس ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر" دۆخی مرۆیی بارمتەکان"ڕێکدەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- بیروڕا
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






