شێخ جەعفەر مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شێخ جەعفەر لە شێوازی ئیدارەدانی یەکێتی نیگەرانە و پەیامێکی هۆشداری بۆ بەرپرسانی باڵای یەکێتی ناردووە، دەڵێت ئەم دۆخە قبووڵ ناکات تەنیا پۆستی تەشریفاتی هەبێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، لەمدوایانە شێخ جەعفەر لە ئیدارەدانی یەکێتی نیگەرانە، لای هاوڕێکانی وتوویەتی، "چیتر ئەم وەزعە قبووڵ ناکەم بەشێک نەبم لە بڕیاردان و ئاگاداری کارگێڕی و دۆخی دارایی حیزب نەبم، دەبێت پۆستەکەم بەکردار دەسەڵاتی هەبێت".
گوتووشیەتی، "دەبێت لە دابەشکردنی پۆستەکانی یەکێتی لە کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان ئاگادار بم، مەعقول نییە من بەرپرسی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بم و ئاگاشم لە هیچ شتێک نەبێت".
ئاڤا ئەوەشی زانیوە، گەنگەشەیەک دروست بووە لەنێوانیان، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیش کەوتوونەتە نێوانیان بۆ ئاشکردنەوەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لە کۆنگرەی پێنجەم لە ساڵی 2023 دامەرزا و شێخ جەعفەر بە لێپرسراوی ئەنجوومەنەکە هەڵبێژردرا. هەرچەندە بە ناو پۆستێکی باڵایە، بەڵام بە وتەی کەسە نزیکەکانی شێخ جەعفەر، لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی ئەوتۆی لە بەڕێوەبردنی یەکێتیدا نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە جلێکی سەربازییەوە سەردانی دژەتیرۆری یەکێتی کرد. بافڵ تاڵەبانی وەسفی هێزەکانی دژەتیرۆری کردووە و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی زیاتری ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی مەشق و ڕاهێنان و هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان کردەوە و ڕێنمایی پێدان وەکو یەک تیمی هاوبەش هەمیشە ئەرکە نیشتمانییەکان ڕابپەڕێنن.
شێخ جەعفەر مستەفا، یەکێک لە سەرکردە و فەرماندە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ئێستا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتییە و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەیەوێت قەرزەكانی سەرشانی بە هەرێمی كوردستان بداتەوە
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بڕوانامەکانیان ساختەیە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ دەست بە پێدانی تابلۆی نوێ بە ئۆتۆمبێلی میری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
پزیشکێکی کورد بەشداریی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی جوانکاری دەکات
7 تشرینی یەکەم
بەهای هەر بیتکۆینێک گەیشتە 120 هەزار و 671 دۆلار
6 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بڕوانامەکانیان ساختەیە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ دەست بە پێدانی تابلۆی نوێ بە ئۆتۆمبێلی میری دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی کەلار تەواو دەکرێت