
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی میسیان لە عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، لە پارێزگای میسان ڕۆژانە هەزاران پێ سێجا غازی هاوەڵ [ئەو غازەی لەکاتی دەرهێنانی نەوت لە بیرە نەوتییەکانەوە دەردەچێت] لە بیرە نەوتەکانی ئەو پارێزگایەوە بۆ ئێران دەگوازرێتەوە و پسپۆڕێکی ئابووریش دەڵێت، " دواتر هەمان غاز بۆ عێراق دەگەڕێندرێتەوە."
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە لە کۆمپانیای نەوتی باشوور، ئاشکرای کرد، عێراق لەگەڵ ئێران ڕێککەوتووە لەسەر گواستنەوەی 100 ملیۆن پێ سێجا غازی هاوەڵ لە ڕۆژێکدا لە بیرە نەوتەکانی میسانەوە بۆ خاکی ئێران و دواتر وەک سووتەمەنی لێی وەردەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکە: نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابووری، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی نێوان عێراق و ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، عێراق بڕێکی زۆر لە غازی هاوەڵی بیرە نەوتەکانی پارێزگای میسان ڕەوانەی ئێران دەکات بە مەبەستی چارەسەرکردن، دواتریش وەک سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لێی وەردەگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە، وەک مەرسومی ڕوونیکردووەتەوە، چارەسەرکردنی ئەو بڕە غازەیە لە ئێران و دووبارە گەڕاندنەوەیەتی بۆ عێراق بۆ ئەوەی وەک سووتەمەنی لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبادا بەکاربهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق چەندین ساڵه پشت به هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران دەبەستێت، بە تایبەتیش لە وەرزی هاوین، ئەمەش دوای ئەو لێخۆشبوونەی لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران، بەڵام لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ڕۆژی چوارشەممە 05-02-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





