
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی بوونی دوو ڕاپۆرتی دژبەیەکی وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراقەوە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا مۆڵەتی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژ بکاتەوە.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا هەرچەندە پرسی مووچە لە کارنامەی فەرمی کۆبوونەوەکەدا نەبووە، بەڵام یەکێک لە وەزیرە کوردەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا باسی لێوەکردووە و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، ڕەزامەندیی پیشانداوە بۆ تاوتوێکردنی بابەتی مووچە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی داوای ڕاپۆرتی لیژنەکانی کردووە، بەڵام لەو کاتەدا بۆچوونی جیاواز سەریهەڵداوە. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاندووە کە لیژنە هاوبەشەکان کارەکانیان تەواو نەکردووە و لایەنی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە "هاوکار و هەماهەنگ نەبوون" و شاندەکانیان سەردانی بەغدایان نەکردووە.
لەبەرامبەردا: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، جیاوازتر لە تەیف سامی قسەی کردووە و وتویەتی: "لەبارەی نەوتەوە، لیژنەکانی هەرێم هاوکار و هەماهەنگمانن، کاری باش کراوە و ئێستاش شاندێکمان لە کوردستانە و ڕاپۆرتی کۆتاییمان بۆ دەهێننەوە."
سەرئەنجام: ئەم دوو ڕا جیاوازە وای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە بڕیار بدات مۆڵەتی لیژنەکان بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژبکاتەوە و داوای کرد ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان بە زووترین کات پێشکەش بکەن. بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ناردنی مووچە، بەند دەبێت بە دەرئەنجامی ئەو ڕاپۆرتانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی سێشەممەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پێش دەخرێت، بەهۆی بۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە. ئەمەش فشارێکی کاتیی زۆر دەخاتە سەر لیژنەکان کە دەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانیان تەواو بکەن، ئەگەرنا ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، زیاتر دوادەکەوێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





