خاوەنی 'جانتا پڕ لە نووشتە و جادووەکە' خۆی ئاشکرا کرد؛ ئەوقاف سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات
- کوردستان
- 5 ئاب
ئاڤا نیوز
خاوەنی ئەو جانتایەی کە پڕ نووشتە و سحر و جادوو بوو، دۆزرایەوە و خاوەنەکەی کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و داوا دەکات جانتاکەی بۆ بگەڕێننەوە. ئهوقافی هەولێریش سكاڵای لەسەر تۆمار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: هەژیر، کوردێکی خەڵکی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی شەش ساڵە لە بەریتانیا دەژیت. برایەکیشی بەناوی هێدی 15 ساڵە لەوێ ژیاوە و میوزیکژەن و شاعیر بووە و ئەم ماوەیە پێکەوە ژیاون، بەڵام چەند مانگێک پێش ئێستا گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێ کەلوپەلی تایبەتی لای ئەو لە بەریتانیا جێهێشتووە". لەم دواییانە داوای لێ کردووە کە بۆی بنێرێتەوە ڕۆژهەڵات. ئەو جانتایەی کە چەند ڕۆژێکە لە هەرێمی کوردستان دەستی بەسەرداگیراوە، ئەو خاوەنیەتی و دەوترێت جانتاکە پڕ بووە لە لە نووشتە و سحر و جادوو. جانتاکە لە لەندەنەوە لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گەیاندنەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لێرەوە بۆی بنێردرێتەوە مەهاباد.
زانیاریی تایبەت: هەژیر پەیوەندی بە ئاڤاوە کردووە و دەڵێت، "جانتاکە هی منە، بەڵام ئەوانەی دەڵێن کە نووشتە و جادووی تێدا بوو، ڕاست و دروست نیە. دەشڵێت، شۆک بووم کاتێک بەیانی لە خەو هەڵسام و لە ستۆدیۆی ئاڤا جانتاکەم بینی، یەکەسەر ناسیمەوە.
دەڵێت، "کەلوپەلەکانم خستە ناو جانتایەک لەگەڵ سێ سەنتوور، بە کۆمپانیایەکی گەیاندن بەڕێم کرد بۆ سلێمانی، لەوێش لەڕێگەی ناسیاوێکمان کە لە نێوان هەولێر و تاران شوفێری پاس بووە، ویستم بینێرمەوە مەهاباد، بەڵام لە دیوی هەولێر لە بازگەی سماقوڵی دەستی بەسەردا گیرا، تەنیا ڕێگەیان بە جانتاکە و سەنتورەکاندا کە تێپەڕن.
ئەو کەلوپەلانەی دەستی بەسەردا گیراوە، چی بووە؟
هەژیر لەبارەی کەلوپەلەکان ڕوونکردنەوە دەدات و وێنەکانیشی بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێت:
- تەلەکان یان تار، تەلەی سەنتوورن، زۆر گرانبەهان و نرخیان یەک دەفتەرە.
- لەبارەی کاغەزەکانیش دەڵێت شیعرن بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی، "براکەم نووسیویەتی و بڕیار بووە لە ئێران بیانکاتە کتێب".
- لەبارەی ماددەکەی ناو نایلۆنە بچووکەکە دەڵێت، "تۆوی گوڵە و بۆ دایکم ناردوومەتەوە".
- سەبارەت بە وێنەی دەموچاوەکەش دەڵێت، "براکەم دەستی وێنەکێشانی هەبووە و خۆی کێشاویەتی".
- لەبارەی دەبە ڕەنگاوڕەنگەکانیش دەڵێت، دەبەی ئەلوانن، زۆر تایبەت و گرانبەهان، "براکەم بۆ کاری وێنەکێشان بەکاریهێناون.
هەژیر دەڵێت، "ئەگەر بۆم نەگەڕێننەوە، ئامادەم بێمەوە کوردستان و بۆ وەزارەتی ئەوقاف و پۆلیس هەمووی ڕوون بکەمەوە". هاوکات لەڕێگەی پارێزەرەوە لە هەولێر سکاڵای لەلای پۆلیس تۆمار کردووە و داوا دەکات جانتاکەی بۆ بگەڕێننەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە بەڵگە و دۆكیۆمێنت نووشتە و جادووەکان دەسەلمێنین، ئەو كەسەی دەڵێت، "خاوەنی جانتاكەم، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەین و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر".
نەبەز ئیسماعیل دەڵێت: هەر كە جانتاكەمان كردووەتەوە، پیشانی یەكێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی و كەسانی پسپۆڕ لە بەتاڵكردنەوەی سیحرمان داوە، سەرجەمیان لەسەر ئەوە كۆكن كەرەستەكان بۆ كاری نووشتە و دووعا و سیحر بەكاردەهێنرێن، جانتاكە هەزار و 362 نووشتەی تێدا بووە.
ڕوونیشی دەکاتەوە، قژی لوولدراوی ئافرەتان و ئامێری تیژكردنەوەی پێنووس و مەرەكی ژەهراوی و بەردی جۆراوجۆر، چ پەیوەندییەكی بە نۆتەی مۆسیقی و سەنتورەوە هەیە، ڕاستە چەند كەرەستەیەكی پەیوەست بە ئامێری مۆسیقی تێكەڵكرابوو، بۆ ئەوەی لەكاتی گواستنەوەدا گومان لە جانتاكە نەكرێت و لە بازگەکان و كۆنترۆڵی جۆری دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو






