ئاڤا نیوز
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر، سێ مانگە مووچەیان لە کۆمپانیا وەرنەگرتووە و داوا دەکەن مووچەکانیان پێ بدرێت.
زانیاریی پەیامنێر: یەکێک لەو کرێکارانە بە هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا دەڵێت، "ڕۆژانە 14 کاتژمێر کار دەکەین بەبێ ئەوەی هیچ پشوێکی هەفتەمان هەبێت، هەرچی پاشماوە و پیسایی نەخۆشخانەکان هەیە پاکی دەکەینەوە، سێ مانگە مووچەم وەرنەگرتووە، بەو هۆیەوە یەک ملیۆن و 700 هەزار دینار قەرزدار بوومەتەوە".
یەکێکی دیکە بە هیشام سەعید دەڵێت، "10 وەرەقەم قەرز کردووە، بەڵام بەرپرسی کرێکارەکان لە دڵسۆزی خۆی پێنج ملیۆن دیناری بۆ ئێمە قەرز کردووە و پارەی پێداوین".
کرێکارێکی دیکەش دەڵێت، "سێ کرێی خانووم نەداوە کە مانگی 350 هەزار دینارە، سێ مانگیشە تەلەفۆنەکەم لە ترسی خاوەن قەرزەکان داخستووە".
یەکێکی دیکەش دەڵێت، "ڕوومان نیە بچینە مارکێت و نەخۆشخانەکان، تەنانەت داوای شەربەتێک بکەین، چوونکە هێندە قەرزدارین و ڕوومان نیە داوا بکەین، چەند مانگێک دەبێت حەزمان بە مریشکی سوورکراوەیە، پارەمان نەبووە بیکڕین و بیخۆین".
پەیوەست بەم بابەتە: هیشام سەعید چووەتە یەکێک لە مارکێتەکانی نەخۆشخانەکان و دەفتەری قەرزی ئەو کرێکارانەی دەرهێناوە و لەگەڵ خاوەن مارکێت کۆیکردووەتەوە، بۆی دەرکەوتووە کە تەنها لە یەک نەخۆشخانە کرێکارەکانی پاککەرەوە نزیکەی چوار ملیۆن دینار قەرزارن.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر دەڵێت، هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەو کرێکارانە ئەوەیە کە بەهۆی نەبوونی داهاتی پێوست حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە نۆ مانگە پارەی کۆمپانیاکە بدات، "بەڵام ئێمە فشار لە کۆمپانیاکە دەکەین هیچ نەبێت مووچەیەک بۆ دوو مووچەیان بەسەردا دابەش بکات"
زانیاریی زیاتر: مووچەی کرێکارانی نەخۆشخانەکانی هەولێر تەنیا 330 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






