فایلی خەڵك؛ كەسوكاری قوتابییان لە ئیسكان و ڕووناكیی هەولێر گرفتیان هەیە و داوای چارەسەر دەكەن
- هەواڵ
- 6 ئاب
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە کەسوکاری قوتابیانی کچ لە گەڕەکەکانی ئیسکان و ڕووناکیی شاری هەولێر، ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە وەرنەگرتنی منداڵەکانیان لە ئامادەیی هەولێری کچان کە نزیکترین قوتابخانەیە لە ماڵەکانیان، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر هۆکاری کێشەکە بۆ قەرەباڵغی زۆری قوتابخانەکە دەگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی قسەی کەسووکاری قوتابییەکان کە بۆ ئاڤا قسەیان کردووە، قوتابییەکانیان پۆلی نۆی بنەڕەتییان لە قوتابخانەی خەبات تەواو کردووە کە دەکەوێتە هەمان سنووری جوگرافی، بۆیە بە مافی خۆیانی دەزانن کە لە ئامادەیی هەولێری کچان وەربگیرێن. ئەوان دەڵێن: "قوتابییە کچەکانمان لە قوتابخانەکەی نزیک ماڵمان وەرناگیرێن" و داوای چارەسەری گرفتەکەیان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامادەیی هەولێری کچان، بەهۆی ئەوەی لە ڕیزبەندی قوتابخانە یەکەمەکانی هەولێرە، ساڵانە خواستێکی ئێجگار زۆری لەسەرە، ئەمەش فشارێکی زۆر لەسەر توانای وەرگرتنی قوتابخانەکە دروست دەکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبارەی کێشەکە دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێرەوە ڕایگەیاند، کە ژمارەیەکی زۆر ناوی دەرچووانی پۆلی نۆ ڕەوانەی ئامادەیی هەولێر کرابوون کە لە توانای وەرگرتنی قوتابخانەکە زیاتر بووە.
چارەسەرەکان: بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە، دلێر عەبدوڵڵا وتی: "بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە کە وەرگرتن بەپێی سنووری جوگرافییە، قوتابیانی ئەو سنوورەمان بەسەر دوو ئامادەییدا دابەش کردووە. 150 قوتابیمان ڕەوانەی ئامادەیی هەولێری کچان کردووە و 100 قوتابیشمان ڕەوانەی ئامادەیی ڕووناکی کچان کردووە."
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە دابەشکردنەکە بەپێی ڕیزبەندی ناوی قوتابییان بووە و "هەردوو قوتابخانەکە زۆرباشن و لە ڕووی میلاک و پێداویستییەوە هیچ کێشەیەکیان نییە."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو قوتابیانەی کە دەیانەوێت قوتابخانەکانیان بگۆڕن، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند وتی: "هەر قوتابییەک بیەوێت ئاڵوگۆڕ بکات لەنێوان ئەو دوو قوتابخانەیە، تەنیا بە جێگرەوە بۆی دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 خولەک لەمەوپێش
عێراق بەرەو کۆبوونەوەی پەرلەمانێکی بێ سەرۆک هەنگاو دەنێت
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ناو و ئاڵای کوردستان لە یاریگایەکی ئیسپانیا نمایش کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شۆکی لافاو ئافرەتێک جەڵتە لێی دا و گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ناو و ئاڵای کوردستان لە یاریگایەکی ئیسپانیا نمایش کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شۆکی لافاو ئافرەتێک جەڵتە لێی دا و گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەج و عومرەی كوردستان: ئەمساڵ لەڕێگەی وشكانییەوە حەج ناكرێت






