
دیمەنی شاری دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی دوو پرۆژە لە قەزای دەربەندیخان.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی خزمەتگوزاری گەیشتۆتە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە کەرتی ڕێگاوبان و تەندروستی، سەرەڕای دروستکردنی قەیران و نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، نزیکەی هەشت ساڵە هۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق، چاوەڕێی نۆژەنکردنەوەیە، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی خەرجکردنی تێچووی پرۆژەکە دراوە.
لێدوانی فەرمی: سلێمان محەممەد سەعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان، لە ساڵی 2017 بەهۆی بوومەلەرزەوە پەکی کەوتووە، نەخۆشخانەکە بەشی فریاکەوتنەکەی چاککرایەوە، بەڵام هۆڵی نەشتەرگەرییەکەی هەشت ساڵە پەکی کەوتووە نۆژەن نەکراوەتەوە، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی، توانرا فەرمانی وەزاری بۆ دەربکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت، پرۆژەکە نزیکەی 490 ملیۆن دیناری بۆ دانراوە.
قایمقامی قەزای دەربەندیخان دەڵێت، پرۆژەیەکی دیکەش ڕەزامەندی لەسەر دراوە، ئەویش نۆژەنکردنەوەی دووسایدی دەربەندیخان-چەمەرگە، ناحیەی باوەخۆشێنە کە قیڕتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە دەگرێتەوە، ئەم پرۆژەیە 250 ملیۆن دیناری بۆ دانراوە.
نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەرییەکە دەبێت بکرێتە تەندەر و بدرێتە بەڵێندەر، بەڵام نۆژەنکردنەوەی دووسایدەکە ڕاستەخۆ جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






