
ژمارەیەک کۆچبەر لەڕێگەی ئاوییەوە بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن
ئاڤا نیوز
کۆچبەرێکی کورد لەڕێگەی گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و ئەوروپا گیانلەدەست دەدات و تەرمەکەی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە گەنجانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگەی نایاسایی بەکاردەهێنن، هەندێکجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن و دەخرێنەوە زیندانەوە، هەندێکجاریش تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبنەوە و گیانلەدەست دەدەن.
لێدوانی فەرمی: د. موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو گەنجە ناوی “کەیوان فایەق محەممەد”ـە، لەڕێگەی گەیشتن بە ئیتاڵیا تووشی ڕووداوێکی نەخوازراوە بووە و سەری بەر ئاسنێک کەوتووە، بەمەش بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک کراوە لە دوورگەی پالێرمۆی ئیتاڵیا.
زانیاریی زیاتر: گەنجەکە لە دایکبووی 20-5-1998ـە، خەڵکی سنووری سلێمانییە، دوای خەواندن و مانەوەی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی لە نەخۆشخانە، گەنجەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لەبەر ئەوەی گەنجەکە لە نەخۆشخانەیەکی دوورگەی پالێرمۆ خەوێندراوە، ئەوا دەبێت لە وڵاتانی لیبیا و تونس هەوڵی گەیشتنی بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دابێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






