
بەشی ناوەوەی یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کارێکی نایاسایی و مەترسیداری نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکات، کە تێیدا نەخۆش و کەسوکارەکانیان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناچار دەکرێن بەڵێننامەیەک واژۆ بکەن کە مافی تۆمارکردنی سکاڵایان لێ زەوت دەکات، تەنانەت ئەگەر دەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکە گیانلەدەستدانیش بێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی ئەو بەدواداچوونە تایبەتەی ئاڤا کردوویەتی، ئەم بەڵێننامانە کە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە کەسووکاری نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕی دەکەنەوە، چەند خاڵێکی سەرەکی لەخۆدەگرن:
-نەخۆش دەبێت ڕازی بێت کە پزیشکی سەرپەرشتیار بۆی هەیە پزیشکی دیکە بهێنێتە ژووری نەشتەرگەری بۆ یارمەتیدانی.
- نەخۆش دەبێت پێشوەختە ڕازی بێت بە قبووڵ کردنی هەر گرفتێکی تەندروستی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، تەنانەت ئەگەر مەترسیدار بێت و ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی.
-وازهێنان لە مافی سکاڵا: مەترسیدارترین خاڵ ئەوەیە کە نەخۆش و کەسوکارەکەی بەڵێن دەدەن کە لە هیچ بارودۆخێکدا سکاڵای یاسایی لەسەر پزیشک و نەخۆشخانەکە تۆمار نەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمە بەڵێننامەیەکی نایاساییە و هیچ مافێکی نەخۆشی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە، بەتایبەتی ئەو خاڵەی کە ڕێگری لە سکاڵاکردن دەکات."
د. سەرکار ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2020ی پەرلەمانی کوردستان، نەخۆش مافی تەواوی هەیە هەر چارەسەرێک ڕەت بکاتەوە کە پێی ڕازی نییە. هەروەها وتی: "ئێمە وەک وەزارەت، کلێشەیەکی ستانداردی تایبەت بە وەرگرتنی ڕەزامەندیی نەخۆشمان هەیە و بۆ سەرجەم نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکانمان ناردووە، دەبێت هەمووان پێوەی پابەند بن."
لەلایەکی دیکە: لەلایەن خۆیەوە، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، جەختی لەسەر پابەندبوونی نەخۆشخانە حکومییەکان بە کلێشە فەرمییەکەی وەزارەت کردەوە و ڕایگەیاند: "پێویستە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش بە هەمان شێوە پابەند بن، نەک بە ئارەزووی خۆیان و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەڵێننامە دابنێن و نەخۆش ناچار بە واژۆکردنی بکەن."
هاوکات: بەڵێنی دا کە بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم بابەتە بکەن و وتی: "لیژنەکانمان ڕادەسپێرین و لە هەر نەخۆشخانەیەکدا ئەم جۆرە سەرپێچییە ببینین، بێگومان ڕێکاری پێویستی بەرامبەر دەگرینەبەر."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
کوردانی تاراوگە جەخت لە گرنگی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەکەنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ کەس لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
دەرمانی قڕکەر بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

شەقامی 100 مەتریی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 تشرینی یەکەم
لە هەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیداری پەلەوەر بڵاودەبێتەوە





