
دیمەنی مریشک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڤایرۆسێکی مەترسیداری پەلەوەر بە ناوی "نیوکاسڵ" لە سنووری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان مریشک و قاز و مراوی مرداربوونەتەوە. پزیشکێکی پسپۆڕی ڤێتێرنەری هۆشداری دەداتە خاوەن پەلەوەرەکان لە سەرتاسەری کوردستان و داوای خۆپارێزی و کوتان دەکات، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە فەرمی هیچ حاڵەتێکی تۆمارنەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی مانگێکە ڤایرۆسی نیوکاسڵ، کە ڤایرۆسێکی کوشندەی پەلەوەرە، لە سنووری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بڵاوبووەتەوە. ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە بووەتە هۆی مرداربوونەوەی سەدان پەلەوەر لە ناوچەکەدا، بەتایبەت مریشک و قاز و مراوی. ماڵی وا هەیە لە ماوەی یەک یان دوو ڕۆژدا 10 پەلەوەریان لەدەستداوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: ڤایرۆسی نیوکاسڵ تەنیا لە سنووری خەبات بڵاونەبووەتەوە، بەڵکو لە چەند ناوچەیەکی تریش تەشەنەی سەندووە. ئەم ڤایرۆسە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بەتایبەت لە ڕێگەی هەواوە و زیاتر حەزی لە کەشوهەوای ساردە؛ هەتا کەشوهەوا ساردتر بێت تەمەنی ڤایرۆسەکە درێژتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سوبحی کاکەیی، فەرمانبەری پزیشکی ڤێتێرنەری، بە ئاڤای گوت: "نزیکەی مانگێک دەبێت ڤایرۆسی نیوکاسڵ لەنێو پەلەوەر بڵاوبووەتەوە بەتایبەت مریشک و قاز و مراوی. ڕۆژانە چەندین کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ پەلەوەرەکانیان سەردانی دەکەن."
سەبارەت بە کاریگەریی ڤایرۆسەکە لەسەر مرۆڤ، دکتۆر سوبحی ڕوونیکردەوە: "ڤایرۆسەکە مەترسیی لەسەر مرۆڤ نییە، بەڵام باشترە خۆی لێ بپارێزرێت. خەڵک بە دەستکێش و دەمامکەوە بچنە ناو پەلەوەرەکانیان باشترە." هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە: "ئەو پەلەوەرانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن نابێت بکوژرێنەوە و گۆشتیان بخورێت، دەبێت فڕێبدرێن، باشتریشە ژێرخاک بخرێن."
زانیاریی زیاتر: لەسەر پرسی چارەسەر و خۆپاراستن، دکتۆر سوبحی گوتی: "باشترین ڕێگا خۆپاراستنە، پێویستە هەموو خەڵک پەلەوەرەکانیان بە ڤاکسینی نیوکاسڵ بکوتن، چونکە کاتێک پەلەوەرێک تووش دەبێت چارەسەرکردنی زۆر قورس دەبێت." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە: "مەترسی لەسەر دەواجنەکانیش هەیە و پەلەوەرەکانی ئەوانیش تووشی دەبن، بەڵام خاوەن دەواجنەکان بەردەوام ڤاکسینی جۆراوجۆر لە پەلەوەرەکانیان دەدەن."
لەلایەکی دیکەوە: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاڤای گوت: "ساڵانە لە کۆتایی وەرزی پایز و سەرەتای زستان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا چەند نەخۆشییەک لەنێو ئاژەڵ و پەلەوەر بڵاودەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا بەفەرمی هیچ کەسێک سەردانی نەکردووین و هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- تەندروستی
- 27 کانوونی دووەم
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 24 کانوونی دووەم
یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟






