ئاڤای خەڵک؛ نهبوونی ئاوهڕۆ ژیانی قوتابییانی گەڕەکێکی خهبات دهخاته مهترسییهوه
- تەندروستی
- 23 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە گەڕەکی قایمقام لە قەزای خەبات، نەبوونی ئاوەڕۆی گونجاو بووەتە هۆی کۆبوونەوەی ئاوی پیس و قورس لە یەکێک لە کۆڵانەکاندا، کە بۆنێکی ناخۆشی لێ دێت و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیان و تەندروستی قوتابیانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی دروست کردووە کە بەو ناوچەیەدا هاتووچۆ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی گەڕەکی قایمقام لە قەزای خەبات، ڤیدیۆیەکیان بۆ ئاڤا ناردووە و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی کۆبوونەوەی ئاوی قورس و پیس لە یەکێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکەکەدا. ئەم کێشەیە، کە بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆی گونجاوەوە دروست بووە، بۆنێکی ناخۆشی لێ دێت و ژینگەیەکی ناتەندروستی خوڵقاندووە.
مەترسییەکە زیاتر دەبێت چونکە لە نزیک ئەو کۆڵانە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و منداڵان ڕۆژانە بەو شوێنەدا هاتووچۆ دەکەن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر لەسەر ژیان و تەندروستییان دروست بووە.
لێدوانی فەرمی: دلاوەر فەتاح مزووری، سەرۆکی شارەوانی خەبات، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "دوای ئاگادار کردنەوەی ئێوە سەردانی شوێنەکەمان کرد، دەرکەوت ئەو شوێنە دووکانێکی لێیە کە هەرچی پاشماوەیە فڕێیداوەتە ئەو شوێنە و ئاستەنگی بۆ ئاوەڕۆکە دروستکردووە. بە زووترین کات چارەسەری دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






