پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
- هەواڵ
- 27 تشرینی یەکەم

دیمەنی کارکردن لە پاککردنەوەی ڕێڕەوی ئاوی کۆڕنیشی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەی کۆڕنیشی هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە، نرخی زەوی و خانوو لە گەڕەکەکانی نزیک کۆڕنیشەکە بەرزبووەتەوە و خواستیش لەسەر کڕینی شوێنە بازرگانییەکانی دەوروبەری، زیادیکردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2025، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ کۆمپانیای "کەی وەن" و چەند ئەندازیارێکی وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجامدا و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئامادەبوون، بەمەبەستی دیزاینکردن و پەرەپێدانی کەناڵی کۆڕنیشی هەولێر و پڕئاوکردنی وەک پڕۆژەیەکی گرنگی گەشتیاری و ژینگەیی بۆ شاری هەولێر.
لێدوانی فەرمی: جەبار محەممەد، کە خاوەن نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەویوزارە لەو شوێنە، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەکە، لە گەڕەکەکانی فەرمانبەران و گەلاوێژ و پێنجی حەسارۆک، ئەو خانووانەی ڕوویان لە کۆڕنیشە، چەند هەزار دۆلارێک هاتووەتە سەر نرخەکانیان.
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، بەشێکی زۆری تەنیشت کۆڕنیشەکە بەئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە شوێنێکی بازرگانی و گەشتیاری، خەڵکانێک لەئێستاوە بیرۆکەی کردنەوەی کافتریا و چێشتخانە و شوێنی بچووکی گەشتیارییان لەلا دروستبووە، هەموو ئەوانەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زەوی و خانوو.
شێوازی جێبەجێکردن: دوای دیزاینکردن و دیراسەی وردی تێچووی پرۆژەکە و دابینکردنی پێداویستییەکانی، ئاو لە زێی گەورەوە بۆ کۆڕنیشەکە ڕادەکێشرێت، هاوکات لەڕێگەی دروستکردنی سێ پۆند و کۆکردنەوەی ئاو تیایاندا، ئاو بە بەردەوامی بە کۆڕنیشەکە دەگەیێنرێت. پارێزگاری هەولێر لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانی وتی، وەک قۆناغی یەکەم ڕێکخستنی کۆرنیشەکە بە کردەیی دەستیپێکردووە و لە ڕێگای ئامێرەکان دەستکراوە بە خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوەکە.
باکگراوند: کۆڕنیشی هەولێر دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بەتەنیشت هەریەک لە گەڕەکەکانی پێنجی حەسارۆک، گەلاوێژ، فەرمانبەران و چەند گەڕەکێکی دیکەدا دەڕوات، ساڵی 1972 بۆ پاراستنی شاری هەولێر لە لافاو وەک ڕێڕەوێکی ئاوی دروستکراوە و زیاتر لە وەرزی زستاندا ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئاوەکە و تێکەڵبوونی بە ئاوەڕۆی بەشێک لە گەڕەکەکان و پاشماوەی ماڵان و خۆڵ و خاشاک، بۆنێکی ناخۆش دروست دەبێت و بووەتە هۆی بێزاریی خەڵک، ئێستا پلانی پارێزگای هەولێر ئەوەیە کە دیمەنەکە پێچەوانە بکاتەوە و بیکات بە پڕۆژەیەکی گرنگی گەشتیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






