
دیمەنی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و ئامێری چاپکردنی پاسپۆرت
ئاڤا نیوز
دوای وەستانی کاتیی کاری چاپکردنی پاسپۆرت لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت لە بەغدا، لە دوو ڕاگەیێنراوی جیادا ڕایدەگەیێنن کێشەکە چارەسەر کراوە و هاووڵاتییان دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە، هاوکات هۆشداریی دەدەن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن هۆکاری کێشەکە "چوونەناوەوەی جورجێک بووە بۆ ناو ئامێری چاپکردنەکە" دوورە لە ڕاستییەوە و کێشەکە تەکنیکی بووە و لە ماوەی کەمتر لە 6 کاتژمێردا چارەسەر کراوە.
لەهەمان کاتدا: پاسپۆرتی هەولێر داواشی لەو هاووڵاتییانە کرد کە لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا مامەڵەیان ئەنجامداوە، سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە لە بەغدا، بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانەی بە "هەوڵێک بۆ ناوزڕاندنی ناوبانگی بەڕێوەبەرایەتییەکە و کەمکردنەوە لە دەستکەوتەکانی" ناوبرد و جەختی کردەوە کە هەواڵەکان "بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە."
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "مافی خۆی دەپارێزێت لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی" بەرامبەر بەو پەیج و ماڵپەڕانەی کە ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






