ئاڤا نیوز
خێزانێکی کورد لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تورکیا پاسپۆرتەکەیان لێ وەرگیراوە و دەستبەسەر کراون و ڕێگەی نادرێت نەخۆشخانەکە جێبهێڵن. تا ئەو "کاتەی ئەو بڕە پارەیە دەدەن کە نەخۆشخانەکە داوایان لێ دەکات".
چیرۆکی سەرەکی: خێزانێکی کورد کە بۆ چارەسەری منداڵە کچەکەیان ڕوویان لە وڵاتی تورکیا کردووە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون و پاسپۆرتەکانیان لێ وەرگیراوە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەڵێن تا ئەو کاتەی تەواوی خەرجییەکانیان نەدەن کە بە هەزاران دۆلار مەزەندە دەکرێت. ڕێگە نادەین نەخۆشخانەکە جێ بهێڵن.
کۆیار، منداڵە کچە بچووکەکەی ئەم خێزانەیە و تووشبووی نەخۆشییەکی بۆماوەیی و دەگمەنە کە بریتییە لە "کەمبوونەوەی ئەنزیمی خوێن". ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و کەمخوێنیی توند.
باوکی کۆیار چیرۆکەکەی بۆ ئاڤا نیوز گێڕایەوە و وتی: "جاری پێشوو کە سەردانی هەمان نەخۆشخانەمان کرد، پێیان گوتین کە بۆ جاری داهاتوو هیچ پارەیەکتان لێ وەرناگرین و هەموو چارەسەرێک لەسەر ئەستۆی ئێمەیە."
بەڵام ئەمجارە سیناریۆکە بە تەواوی پێچەوانە بووەتەوە. باوکی کۆیار دەڵێت: "کەچی ئەمجارە، دەرمانێکیان بە کچەکەم داوە کە هیچ سوودێکی نەبووە و چارەسەرەکە سەرکەوتوو نەبووە، لە بەرامبەردا داوای دوو هەزار و 500 دۆلارمان لێ دەکەن. جگە لەوەش، بۆ مانەوەی تەنها چوار شەو لە نەخۆشخانەکە، داوای دوو هەزار دۆلاری تریشمان لێ دەکەن."
"پاسپۆرتەکانمان دەستبەسەرکراوە و ناهێڵن بڕۆین"
کێشەکە تەنها داواکردنی پارەکە نییە، بەڵکو نەخۆشخانەکە پەنای بۆ ڕێکاری توندتر بردووە. باوکی کۆیار دەڵێت: "نەخۆشخانەکە پاسپۆرتەکانی لێ حجز کردووین و ڕێگەمان پێنادەن لە نەخۆشخانەکە بڕۆینە دەرەوە. پێیان وتووین تاوەکو تەواوی پارەکە نەدەن، بۆتان نییە پێتان لەم نەخۆشخانەیە ببەنە دەرەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






