بەرگریی شارستانیی هەولێر: پڕۆژەی ڕووناكی بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە
- کوردستان
- 8 ئاب

ژمارەیەک کارمەندی کارەبا لەکاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشكرای دەكات كە بەهۆی پڕۆژەی ڕووناكییەوە ئەو ڕووداوانەی كە بەهۆی كارەباوە ڕوو دەدەن زۆر كەمبوونەتەوە لە نموونەی ئاگر و تەقین و سووتانی محاویلە و كارەباگرتن.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواوی سەنتەری شارەکان بگرێتەوە، هاوکات تاکۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری، لەدوای شارەکان ئیدارە سەبەخۆکان و قەزا و ناحیەکان دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەوەتەی پڕۆژەی ڕووناكی دەستی پێكردووە و كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتووەتە ماڵان، ئەو ڕووداوانەی كە بە هۆی كارەباوە ڕوو دەدەن، لە نموونەی ئاگرێك كە بە هۆی شۆرتی كارەباوە ڕووی داوە یاخود سووتان و تەقینی محاویلە، یاخود كەسێك كە كارەبا دەیگرێ و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات، زۆر كەمیان كردووە.
- ساڵی ڕابردوو 44 حاڵەتی سووتانی محاویلەی كارەبای نیشتمانی ڕووی داوە بەڵام ئەمساڵ تاوەكوو ئێستا كەمتر لە 20 حاڵەت تۆمار كراوە.
- بە گشتی ئەو ڕووداوانەی كە پەیوەندییان بە بەرگریی شارستانییەوە هەیە كەمیان كردووە، ئەگەر بەراوردی سێ مانگی ئەمساڵ لەگەڵ سێ مانگی ساڵی ڕابردوو بكەین دەبینین كە ڕووداوەكان %50 كەمیان كردووە، سێ مانگی پێنج و شەش و حەوتی ساڵی ڕابردوو 994 ڕووداو هەبوونە، بەڵام هەمان سێ مانگی ئەمساڵ 540 ڕووداو تۆمار كراون.
- ساڵی ڕابردوو 730 ڕووداو تۆمار كراون كە هۆكارەكەیان كارەبا بووە، لە نموونەی ئاگركەوتنەوە و سووتانی محاویلە و كارەباگرتن، بەڵام ئەمساڵ تاوەكوو ئێستا تەنیا 340 ڕووداو بەو هۆیەوە تۆمار كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
31 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






