بەرگریی شارستانی: ئاگرەكەی ڕێگەی قوشتەپە لە هەولێر ڕێگری لە تەشەنەكردنی كراوە
- کوردستان
- 2024-03-27
ئاڤا نیوز
ئەو ئاگرەی لە کارگەیەکی کلێنس لە هەولێر کەوتەوە، سێ کارگەی دیکەی گرتووەتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت 10 تیم سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنین و ڕێگەیان لە تەشەنەكردنی گرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی كاتژمێر 6:48 خولەكی ئەمشەو لەڕێگەی قوشتەپە لە نزیک گوندی مورتکە لە هەولێر کارگەیەکی کلێنس گڕیگرت و بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە سێ کۆگا و کارگەی دیکەش گڕیانگرت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز گوتی: ئەو کارگەیەی سەرەتا گڕیگرت تەواو داڕماوە و بەهۆیەوە ئاگرەکە بۆ سێ کۆگا و کارگەی دیکە تەشەنەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئاگری کارگەی کلێنس لەڕێگەی قوشتەپە لە نزیک گوندی مورتکە لە هەولێر دووبارە تەشەنەی کردووەتەوە و پێنج کارگەی گرتووەتەوە "کۆی هەموویان شەش کارگەن"، بەڵام ئاگرەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی تیمەکانە و تا ئێستا لە 70%ی کۆنتڕۆڵکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لە 30% یەی ماوە لە ماوەی کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێری دیکە کۆنتڕۆڵی دەکەین؛ تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوام لە شوێنی ڕووداوەکە دەبن بۆر ِێگری لە مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا هۆشداری دەدات: بارانبارینی ئەمشەو هەورەتریشقەی لەگەڵدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامیەتی سلێمانی هۆکاری داخستنی کولێرە بە قیمەی میری سۆران ئاشکرا دەکات






