
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا، لە نوێترین لێدوانیدا جەختی لەسەر ڕۆڵی کارای وڵاتەکەی لە ناوچەکە و جیهاندا کردەوە و ڕایگەیاند، تورکیا بووەتە بەشێکی سەرەکی لە دانوستانەکانی ئاشتیدا و بە هەنگاوی جێگیر بەرەو ئامانجەکانی دەڕوات.
وێنە گەورەکە: تورکیا وەک وڵاتێکی نێوەندگیر لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هەوڵدەدات دانوستانەکان بەردەوام بێت و لە ناوخۆی وڵاتەکەشدا پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردا هێناوەتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوونتر دەبێتەوە کە هیچ داهاتوویەک بۆ تیرۆر لە ناوچەکەماندا نییە، تورکیا لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات و مەترسییە ئەگەرییەکان و دەرفەتە گونجاوەکان لەبەرچاو دەگرێت، بۆ ئەوەی وڵاتەکە لە باشترین پێگەدا دابنێت لەناو ئەو سیستمە جیهانییەی کە لە قۆناغی دووبارە داڕشتنەوەدایە.
زانیاریی زیاتر: ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر بنەمای دادپەروەری، ویژدان و پاراستنی ژیان و کەرامەتی مرۆڤ دامەزراوە، لەگەڵ هەوڵدان بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان، ئەمەش لە ڕێگەی گرتنەبەری هەنگاوی وردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






