
نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بە ئامادەبوونی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا و سەرۆکی ئازەربایجان، ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆکرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوایی چەندین ساڵ لە ڕووبەڕبوونەوەی سەربازی، ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی گرژییەکانی نێوانیان.
لێدوانە فەرمییەکان:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،دوای 35 ساڵ لە جەنگ سەرکەوتوو بووین لە هێنانەکایەی ئاشتی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەبەرهێنان لە ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئەو دوو وڵاتە، نامانەوێت جەنگی دیکە هەڵبگیرسێت، ئەرمینیا و ئازەربایجان پابەندن بە وەستاندنی هەموو شەڕ و پێکدادانەکان بۆ هەمیشە و کردنەوەی پەیوەندی بازرگانی و دیپلۆماسی و ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر.
ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئاشتی ڕووداوێکی مێژووییە و زۆر دڵخۆشم، چونکە ئەمڕۆ مێژوویەکی گەورەی نوێ دەنووسینەوە. ، سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەکەین بۆ ئەو کارانەی کە بۆ ئێمە و بۆ ناوچەکەمان و بۆ هەموو جیهان دەیکات.
نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی گەورەمان بە ڕێککەوتنی ئاشتی بەدەستهێنا و لەگەڵ ئازەربایجان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە و جیهان دەبێت، ئەم هەنگاوەش بەبێ دەستوەردانی سەرۆک ترەمپ بە ئاسانی نەدەهاتەدی.
باکگراوند: ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1988 و دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤییەت هەردوو وڵات دەیانویست هەرێمی قەرەباخ بکەنە بەشێک لە سنوورەکانیان تا دواجار لە ساڵی 2023دا، ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر ئەو هەرێمە ئەنجامدا و کۆنترۆڵی تەواوی هەرێمەکەی کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت