
شیرینی- وێنە:گێتی
ئاڤا نیوز
شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن، خواستی شیرینی لە مانگی ڕەمەزاندا بەرزدەبێتەوە لە بەربانگەوە تا پارشێو، ئەمەش پێنج زیانی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆربەی ئەو کەسانەی لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەن کە لەم مانگەدا ئارەزووی خواردنی شیرینییان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، ئەمەش پێنج زیانی هەیە ئەگەر لەگەڵ رۆژوو شکاندندا بخورێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی India.com زیانەکانی ڕۆژوو شکاندن بە شیرینی ڕەمەزان لە پێنج خاڵدا کۆکردووەتەوە:
1- خواردنی شیرینی بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
2-لەش لە کاتی خواردنی شیرینی بە سکی بەتاڵ بێهێزی دەبێت، چونکە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن کە لە دوای خواردنی ڕوودەدات، دابەزینی ئاستی گلوکۆز لە جەستەدا بەدوای خۆیدا دێنێت.
3-ئارەزووی زیاتر خواردنی شیرینی ڕەمەزان لە کاتی ڕۆژوو شکاندن زیاد دەکات، چونکە شەکر هاندەری مێشک دەبێت بۆ دەردانی هۆرمۆنی دۆپامین کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت.
4-شیرینی ڕەمەزان ئەو ماددە خۆراکیانەی تێدا نییە کە جەستە پێویستی پێیەتی دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر لە خۆبەدوورگرتن لە خواردن.
5-دوای خواردنی شیرینی بە گەدەی بەتاڵ، حاڵەتی برسێتی لە ڕادەبەدەر دێت و لەگەڵ خواردنی خۆراکی زیاتر کێش زیاد دەکات و قەڵەوی ڕوودەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
42 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






