
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ شەممە، ئاماری کۆتایی ژمارەی ئەو هاوپەیمانێتی، پارت و کاندیدە تاکانەی ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی تیروپشکەوە ژمارەیان پێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش لەڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان دەدات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند: "ئاماری کۆتایی ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان، پارتەکان و بەربژێرە تاکەکان کە ژمارەی تیروپشکیان پێدەدرێت بەم شێوەیەیە: (ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان 31، ژمارەی پارتەکان 38، ژمارەی بەربژێرە تاکەکان 76، کە 23 بەربژێریان بۆ کورسییە گشتییەکان و 53 بەربژێریش بۆ کورسیی پێکهاتەکانە)."
لەهەمان کاتدا: وتیشی، "تیروپشکەکە لە ژمارە زنجیرەی 201ـەوە دەستپێدەکات،" ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریداوە ژمارە 56 لەم زنجیرانە لاببرێت، بەهۆی واتای کۆمەڵایەتییەوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی غەلای، "ئەم ژمارانە بۆ ئەو هاوپەیمانێتی و پارت و لیستە سەربەخۆیانەیە کە ئەمڕۆ تیروپشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ڕێککەوتی 9ـی ئابی 2025، لە هۆڵی "قورتوبە" لە هۆتێلی مەنسوڕ میلیا پرۆسەی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، حیزبەکان و کاندیدە تاکەکان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






