ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەشقی هاوینە لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدەن
- هەواڵ
- 9 ئاب

دیمەنی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
ئاڤا نیوز
بۆ ئەمساڵی خوێندن 15 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەشقی هاوینە لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ساڵێکە زانکۆکانی شاری هەولێر بۆ مەشقی هاوینە ژمارەیەک لە قوتابیانیان ڕەوانەی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی دەکەن، لە بەرامبەریشدا میوانداری قوتابییانی زانکۆکانی ئەو وڵاتانە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئاڤای گوت: لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لەنێوان زانکۆکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەمساڵی خوێندن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 15 قوتابی لەسەر ئاستی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکییەکان بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە ڕەوانەی چەند وڵاتێکی عەرەبی کردووە و میوانداریی هەشت قوتابی لەو زانکۆیانەش کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو 15 قوتابیە 12ـیان ڕەوانەی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە وڵاتی میسر کراون، دوو قوتابی بۆ زانکۆی ئوردنییە لە وڵاتی ئوردن و یەک قوتابیش بۆ زانکۆی سەحار لە سەڵتەنەی عومان کراون.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ ئەمساڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداریی هەشت قوتابی زانکۆی نەجاحی فەڵەستینی، زانکۆی عەرەبی ئەمریکی لە فەڵەستین، زانکۆی فەڵەستنی ناحکومی، زانکۆی تەکنیکی فەڵەستین، زانکۆی ئەلسەعید لە یەمەن، زانکۆی جەبلە بۆ زانستی پزیشکی و تەندروستی لە یەمەن و زانکۆی سەحار لە سەڵتەنەی عومان کردووە، ئەو قوتابیانە مەشقی هاوینە لە شاری هەولێر دەکەن.
ئەمەش بزانە: قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، بە ئاڵای کوردستان و جلی کوردیەوە بەشداری لە چالاکیەکایەنی ئەو زانکۆیانە دەکەن کە مەشقی هاوینەیان تێدا ئەنجام دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






