
سندووقێکی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پرۆسەی تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە لیستی حیزب و هاوپەیمانییەتییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا. پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 275ـی بەرکەوت.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە درێژەی ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارەی بە لیست و کاندیدەکان ئەنجامدا.
لیستی حیزب و هاوپەیمانیەتییەکان لە هەرێمی کوردستان:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 275
یەکێتی نیشتمانی کوردسان: 222
بەرەی گەل: 261
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان: 216
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 278
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 288
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 285
ڕەوتی هەڵویستی نیشتیمانی: 225
لایەنە عێراقییەکان:
حیزبی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی: 255
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی: 207
هاوپەیمانیی تەسمیم کە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە سەرۆکایەتیی دەکات: 269
هاوپەیمانیی دەوڵەتی نیشتمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات: 231
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات: 257
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک: 204
"جەماهیری وەتەنی" کە ئەحمەد جبووری سەرۆکایەتیی دەکات: 240
هاوپەیمانیی "عەزمی عێراق عەزم" بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕایی: 241
هاوپەیمانیی "سیادەی وەتەنی" بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر: 221
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەک کورسی بە 100 هەزار دەنگ دیاری کراوە.
زانیاریی زیاتر: لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی پەرلەمانی عێراق، 854 کەس خۆیان کاندید کردووە، 76 کەس کاندیدی تاک و سەربەخۆن.
ئەمەش بزانە: ژمارە 256 لە لیستی ژمارەکان دەرهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






