بۆچی کۆمیسیۆن ژمارە 256ـی لە تیروپشکی ژمارەی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان دەرکردووە؟
- عێراق
- 9 ئاب
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ژمارەی بە حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دا و ژمارەکانیش لە 201ەوە دەستیانپێکرد، بەڵام ژمارە 256 نەدرا بە هیچ لایەنێک ئەویش بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی دڵخواز نییە و هیچ لایەنێک نایەوێت بەری بکەوێت، هۆکارەکەشی بۆ ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراق دەگەڕێتەوە کە تایبەتە بە فێڵکردن، ساختەکاریی و گەندەڵییەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە کۆمیسیۆن ژمارەی بە حیزب، هاوپەیمانێتی و لیستە تاکە کەسییەکان دا، ئەم ژمارەیەی بەلایەنەکان دەدرێت لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن گرنگییەکی زۆری هەیە و بەهۆی زانینی ئەو ژمارەیە، دەنگدەر دەتوانێت بە ئاسانی ناوی لیستی دڵخوازی بدۆزێتەوە و چوارگۆشەی تەنیشت ئەو ژمارەیە کە لۆگۆی حیزب و هاوپەیمانێتییەکەشی لێوەدیارە، بە قەڵەمی کۆمیسیۆن مۆر دەکات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، لە تیروپشکەکەی ئەمڕۆدا ژمارەی 256 نادرێت بە هیچ لایەنێک، ئەویش بەهۆکاری مانای نەرێنیی ژمارەکە لە ئاستی کۆمەڵایەتیی و کۆمەڵگەدا.
پێدراوە ڕاستەکان: پێنەدانی ژمارە 56 پەیوەندی بە ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی هەیە کە وایکردووە ببێتە ژمارەیەکی نەخوازراو، ئەم ماددەیەش دەڵێت، هەرکەسێک بەڕێگەی فێڵکردن هەستێک بە گواستنەوەی ماڵ و دارایی، درۆ یان ڕاپۆرتی ساختە بکات و بەهۆیەوە مامەڵە بە ماڵی کەسێکی دیکەوە بکات، بە سزای زیندانیکردن سزادەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






