بەهۆی "سەردانەکەی سەرۆککۆمار"؛ ڕۆژنامەنووسان لە فێستیڤاڵی کەرکووک دەردەکرێن
- کوردستان
- 10 ئاب

ساتی بەشداریکردنی سەرۆککۆمار لە فێستیڤاڵی "کەرکوک هێمای پێکەوەژیان"ـە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد و بەشداریی لە فێستیڤاڵی "کەرکوک هێمای پێکەوەژیان" کرد، بەهۆی سەردانەکەی سەرۆککۆماریش ڕۆژنامەنووسان بۆیان نەبووە بچنە شوێنەکە و بەشێکیان لە هۆڵی چالاکییەکان "دەرکراون".
وێنە گەورەکە: لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ شەممە سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کۆبووەوە، دواتریش بەشداریی لە فێستیڤاڵی "کەرکوک هێمای پێکەوەژیان" کرد و تیایدا جەختی لە برەودانی زیاتر بە ئاشتی کردەوە و داوای بەشداری کارایی هاووڵاتیانیشی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەماندا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی نەخیل بۆ ماف و ئازادی ڕاگەیاندن بڵاویکردەوە، ڕێگریی لە چوونی ڕۆژنامەنووسان بۆ فێستیڤاڵی "کەرکوک هێمای پێکەوەژیانە" کراوە ئەویش بەهۆی ئامادەبوونی سەرۆککۆمارەوە بووە و ئەم ڕەفتارە سەرکۆنە دەکەن، لەکاتێکدا ڕۆژنامەنووسان بە فەرمی بۆ ڕووماڵی چالاکییەکە بانگهێشتکرابوون و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەوێش بوون باس لەوە دەکەن لە هۆڵی چالاکییەکە دەرکراون.
ناوەندەکە دەڵێت، سەرۆککۆمار و پاسەوانەکانی لەم ڕەفتارە بەرپرسن کە دژی ئازادی کاری ڕاگەیاندنە و پێویستە داوای لێبووردن لە ڕۆژنامەنووسان بکرێت، گەرەنتی دووبارەنەبوونی ڕووداوی هاوشێوەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






