
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
ئافرەتێک بووە ئەمینداری دادگای فیدڕاڵی کە پۆستێکی باڵای کارگێڕییە لەو دامەزراوەیەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق و پلە و دەسەڵاتەکانی هاوتای بریکاری وەزارەتە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە دادگای فیدڕاڵی چوار گۆڕانکاری گرنگ لە پێکهاتەکەیدا ڕوویداوە، لەوانەش خانەنشیبوونی سەرۆکی پێشووی دادگاکە، دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی کە هاوکات ئەندامی یەدەگی دادگاکەش بوو، لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئەندامێکی نوێی یەدەگی دادگاکە و ئەمڕۆش دەستبەکاربوونی ئەمینداری دادگای فیدڕاڵی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی بڵاویکردەوە، دینا سەباح یەڵدا خنوە، بە فەرمی لە پۆستی ئەمینداری دادگای فیدڕاڵی دەستبەکاربووە، دەستبەکاربوونی ناوبراویش بەگوێرەی ماددەی حەوت لە هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی ژمارە 25ی ساڵی 2021 بووە.
بەگوێرەی ئەو ماددەیەش دادگاکە پۆستێکی باڵای کارگێڕیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لەناوخۆی دادگاکەدا دەبێت بەناوی ئەمیندار، مەرجیشە ئەو کەسەی ئەو پۆستە وەردەگرێت لانیکەم 10 ساڵ ئەزموونی لە یاسادا هەبێت، پلەکەشی بریکاری وەزارەتە و هەمان دەسەڵاتی بریکاری هەیە، دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، لە دیاریکردنی ئەو پۆستەدا ڕەچاوی هاوسەنگی لە پێدانی پۆست بە پێکهاتەکانی گەلی عێراق کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






