
کارتێکی بانکیی عێراق لەکاتی پارە ڕاکێشان
ئاڤا نیوز
دوایین ئاماری پڕۆژەی "هەژماری من" دەریدەخات تا ئێستا زیاتر لە 500 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە فەرمانبەران و ئەو ژمارەیە ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی "هەژماری من" یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجەکە ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2025 هەموو فەرمانبەران ببنە خاوەنی کارتی بانکی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، ئێستا زیاتر لە 500 هەزار کارتی بانکی گەیێنراوەتە دەست فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان لە هەموو پارێزگاکان.
عەزیز ئەحمەد ئەوەشی ڕاگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە بۆ مووچەی مانگی داهاتوو، مووچەی 437 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی کارتی بانکییەوە دابەش بکات، ئەم ژمارەیەش دەریدەخات مانگانە بە ڕێژەی 15% پرۆسەکە گەشە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتای تیمی هەژماری من، تا ئێستا 800 هەزار مووچەخۆر ناویان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و بەردەوام زیاد دەکات. تا کۆتایی ساڵ هەموو فەرمانبەران دەبنە خاوەنی کارتی بانکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






