
پسوولەی خۆراکی هاووڵاتییان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و خۆراکی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی بریکارەکانی خۆراک و ئەو کەسانەش دەکات کە ناچنەوە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و خۆراکی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراک دەکەینەوە، لیژنەیەک پێکهێنراوە لەلایەن چاودێری بازرگانی عێراق، لەناکاو سەردانی بریکارەکانی خۆراک دەکەن، هەر بریکارێک لە شوێنی دابەشکردنەکەی دوکان بێت یان ماڵ، بەشەخۆراکی مانگەکانی پێشووتری لێ ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتییە ئاگاداریی هاووڵاتییانش دەکاتەوە، هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت لە وەرگرتنەوەی بەشەخۆراکی مانگانەی ناوی لە پسوولەی خۆراک دەسڕێتەوە، هەر بریکارێکیش خۆراکی مانگانە لای خۆی بهێڵێتەوە ناوی لە پسوولەی خۆراک دەسڕێتەوە.
ئەمەش بزانە: لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە کوالێتی بەشەخۆراک و پرسیار لە ماڵان دەکەن و کێشە و گرفتەکان تێبینی دەکەن لای خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






