ئەو کەسانەی هاوسەری بیانییان هەیە ناوی هاوسەرەکانیان لە پسوولەی خۆراک دەسڕێتەوە
- هەواڵ
- 12 ئاب

دەبێت کارتی نیشتمانی بۆ دەربهێنن تاوەکو ناویان لە پسوولەی خۆراک تۆمار بکەن; گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی هاوسەری بیانییان هەیە، ناوی هاوسەرەکانیان لە پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمار ناکرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 83%ـی هاووڵاتیانی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان لە پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمار کردووە، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکەن بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت، جگە لەوەش ئەوانەی هاوسەری بیانییان هەیە، ناوی هاوسەرەکانیان دەسڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراکی هەولێر بە ئاڤای گوت، "پێشووتر ئەو کەسانەی هاوسەری ئەوروپی یان دەرەوەی عێراقیان هەیە، بە هەبوونی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون (ئیقامە) ناویان تۆمار دەکرا، بەڵام لە ساڵی 2018ـەوە، ئەمە وەستاوە و مەرجی تۆمارکردنی هەر کەسێک کارتی نیشتمانییە."
چارەسەر: ئەو کەسانەی هاوسەری بیانیان هەیە، دەبێت کارتی نیشتمانی بۆ دەربهێنن تاوەکو ناویان لە پسوولەی خۆراک تۆمار بکەن، بەپێچەوانەوە ناوی هاوسەرەکانیان لە پسوولەی خۆراک دەسڕێتەوە و بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






