گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە حەوت هەزار و 300 دواکاریی بۆ خۆ تۆمارکردن بە شێوەی ئەلیكترۆنی بۆ حەجکردن پێشکەشکراوە کە زیاتر لە 12 هەزار کەس لەخۆدەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 10-8-2025، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی بۆ تۆماری ساڵانەی حاجییان لە پرۆسەی حەج ڕاگەیاند، بەم شێوەیە حاجییان دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بەبێ بەرامبەر لە بەستەری وێبسایتەكە، خۆیان بۆ پرۆسەی حەج ناونووس بکەن، تا ئێستاش هەزاران کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی یەکەمی کردنەوەی پۆرتاڵی حەج، زیاتر لە حەوت هەزار و 300 داواکاری پشکەشکراوە کە زیاتر لە 12 هەزار کەس لەخۆدەگرێت.
- ڕێژەی تۆمارکردنی ناوی پیاوان هەشت هەزار و 419 کەس بووە، دەکاتە 69.5%، هاوکات ڕێژەی ئافرەتان سێ هەزار و 690 کەس بووە، دەکاتە 30.5% پرۆسەکەش بەردەوامە.
- ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان لەڕێگەی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی لە چەقی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابووە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: کاتێک ئەو ڕێکارانە دەگریتەبەر و ناوەکەت لە سایتەکە وەردەگیرێت، چاوەڕێی تیروپشک دەکەیت و لەڕێگەی سایتەکەشەوە ئەنجامەکەی وەردەگریتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






