
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ ئاڵای ئەمریکا (وێنەی میدیا جیهانییەکان)
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین بەڕێوەیە و وتەبێژی کۆشكی سپیش کۆبوونەوەکە بە "مەشقی گوێگرتن" وەسف دەکات، واتە پێشبینی ناکرێت ڕێککەوتنی تێدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕۆژی هەینی هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "تەنیا یەکێک لەو لایەنانەی بەشدارن لەم جەنگە لەوێ دەبن، بۆ ئەوەی ترەمپ تێگەیشتنێکی باشتر لە چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم جەنگە وەربگرێتەوە، بۆیە ئەمە تەنیا وەک "مەشقێکی گوێگرتنە بۆ سەرۆک''
کۆشکی سپی ئاماژەی بە ئەگەری کۆبوونەوەکانی داهاتووی ترەمپ و پووتین لە ڕووسیا کرد، هاوکات ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر دانوستانی نێوان ترەمپ و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بدات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری بانگهێشتکردنی زێلێنسکی بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ پووتین کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






