كۆمیسیۆن دڵنیایی لە جۆری کاغەزی دەنگدان دەدات "بە هیچ جۆرێک ناتوانرێت ساختە بکرێت"
- هەواڵ
- 13 ئاب
لۆگۆی کۆمیسیۆن و ژمارەیەک کاغەزی دەنگدان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دڵنیایی لە جۆری کاغەزی دەنگدان دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، جۆری ئەو کاغەزەی بۆ دەنگدان ئامادەکراوە، هاوشێوەی کاغەزی دراوە، نە دەتوانرێت ساختە بکرێت و نە دەتوانرێت دەستکاری بکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە و بۆ کاغەزی دەنگدانیش کۆمیسیۆن پەنای بردووەتە بەر باشترین جۆرەکانی کاغەز تاوەکو نەتوانرێت دەستکاری بکرێت یاخود ساختە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: جۆری کاغەزەکە ئەڵمانییە هەر لەوێش چاپ دەکرێت، هەمان پێکهاتەی کاغەزی دراوی هەیە و بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت ساختە بکرێت، ئامێرەکەش سیستمێکی ئەمنی تێدایە تەنیا ئەو جۆرە کاغەزە دەخوێنێتەوە.
سەبارەت بە دیزاینی کاغەزەکە و چەند دانەی لێ چاپ دەکرێت، عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەدا، هێشتا دیزاینەکەی تەواو نەکراوە، دوای تەواوبوونی دیزاینەکەی و بەگوێرەی ژمارەی دەنگدەران کە 21 ملیۆن و 400 هەزار دەنگدەرە دەست بە چاپکردنی دەکرێت، هاوکات ژمارەیەکیش وەک کاغەزی یەدەگ چاپ دەکرێت، بەڵام هێشتا بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






