
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی چاوەڕوانکراودا کە ململانێی سیاسیی نێو ماڵی سوننە قووڵتر دەکاتەوە، موسەننا سەمەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، سکاڵایەکی فەرمی ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە و داوای دوورخستنەوەی محەممەد ڕێکان حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11- 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیا دوورخستووەتەوە.
بەڵگەنامەی فەرمی: بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی بەدەست ئاڤا میدیا گەیشتوون، سکاڵاکە ڕۆژی 12ـی ئاب بەفەرمی پێشکەش بە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کراوە. سامەڕائی لە سکاڵاکەیدا پشتی بە بڕیاری پێشووتری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (9/فیدراڵی/2023) بەستووە، بەهۆیەوە ئەندامێتی حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوەشێنرایەوە.
زانیاریی زیاتر: سامەڕائی لە سکاڵاکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەلماندوویەتی، حەلبووسی مەرجە سەرەکییەکانی کاندیدبوونی لەدەست داوە، بەتایبەتی مەرجی "ڕەوشت و ناوبانگی باش" و "ئەمین و دەستپاک بوون" کە لە ماددەی (7/سێیەم)ی یاسای هەڵبژاردنەکاندا هاتووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دەرچووە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان وەرگرتنی (سکاڵایەک) پشتڕاست دەکەنەوە کە پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کراوە لەلایەن موسەننا عەبدولسەمەد سامەڕائی، دژی سکاڵالێکراو (محەممەد ڕیکان حەدید).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






