
دیمەنی چەند ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای چینی. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پاراستنی کێبڕکێی بازرگانی، ئەنجوومەنی کاروباری کێبڕکێ و ڕێگری لە قۆرخکاری، داوایەکی فەرمی ئاڕاستەی دەستەی گشتیی گومرگ کردووە بۆ ڕاگرتنی کاتیی ئەو بڕیارەی کە مافی تایبەت دەداتە "کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق" بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا و براندەکانی دیکەی سەر بەو کۆمپانیایە.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە ڕێگەی گشتاندنێکی فەرمییەوە، کە ئاراستەی سەرجەم بنکە و بەشەکانی کردووە، بڕیارێکی تووندی دەرکردووە کە تێیدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مارکەکانی تۆیۆتا، لێگزس و هینۆ سنووردار دەکات و تەنیا لە ڕێگەی بریکاری سەرەکییەوە ڕێگەی پێدەدات.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ئەحمەد یونس قاسم، سەرۆکی ئەنجوومەنەکەی لەسەرە و لە 13ـی ئابی 2025 دەرچووە، ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سکاڵای لەلایەن کۆمپانیاکانی دیکەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە بڕیارێکی پێشووتری گومرگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە، کە لە 22ـی تەمموزی 2025 دەرچووە، ڕێگری لە هەر مامەڵەیەکی گومرگی دەکات بۆ ئۆتۆمبێلەکانی مارکەی (تۆیۆتا، لێگزس، هینۆ) ئەگەر لە ڕێگەی "کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق"ـەوە هاوردە نەکرابن.
داواکاری فەرمی: ئەنجوومەنەکە جەختی کردووەتەوە کە "پێویستە کارکردن بەم بڕیارە بە شێوەیەکی کاتی ڕابگیرێت" چونکە پێچەوانەی یاسای کێبڕکێ و ڕێگری لە قۆرخکاری ژمارە (14)ـی ساڵی 2010ـیە "زیانێکی گەورەی بە توێژێکی فراوانی هاوردەکارانی ئۆتۆمبێل گەیاندووە."
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنەکە داوای لە دەستەی گومرگ کردووە کە هەموو ئەو بەڵگەنامانەیان پێشکەش بکات کە بوونەتە هۆی دەرکردنی ئەو بڕیارە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و وردبینی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






