دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردووەتەوە، سەرۆکی ئەمریکا نیازی ئەوەی هەیە مانگی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرۆکی مۆساد بۆ ڕێککەوتنی گشتگیر لەبارەی غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبووەوتەوە و میدیاکان ئاشکرایان کردووە، ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات.
وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ ساڵە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و ئێستا هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە چڕتر کراوەتەوە کە بەهۆی ئەم شەڕەوە تاوەکو ئێستا بە هەزاران هاووڵاتی کەرتی غەززە گیانلەدەستداوە لە برسان مردوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە کە لە مانگی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات ئەگەر ڕێککەوتنی گشتگیر لەنێوان حەماس وئیسرائیل و گەڕانەوەی بارمەتەکان بکرێت، هاوکات ئەمریکا هەوڵی جددی دەدات بۆئەوەی ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیێنریت و کۆتایی بەو شەڕە بهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا 61 هەزار و 722 کەس کوژراون و 154 هەزار و 525 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات 235 کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە کە 106ـیان منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






