لۆگۆی ئاسایشی هەولێر - سامراند دارا، کچە مۆدێل و ئەکتەر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسایشی هەولێر ئەو ئافرەتەی دەستگیرکرد کە ڕێکلام بۆ بەنزیخانەیەک دەکات و بەنزین دەڕێژێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆی ڕێکلامێک ناڕەزایی زۆری دروست کرد. لە ڤیدیۆکە کچێک پەپمی بەنزینی لەدەستە و بەنزین دەڕێژێت و وەکو توانج چەند قسەیەک دەکات. دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە. بەبڕیاری قایمقامیەت بەنزیخانەکە داخرا و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئافرەتەکە دەرچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمەقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، تۆمەتبارێکی ئافرەت بەناوی (س ، د ، م)ـمان دەستگیر کرد.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، ئەو ئافرەتە هەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی ڕێکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر، بۆیە بە پێی ماددەی دووەمی یاسای ژمارە شەشی ساڵی 2008 خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەوەش دەڵێت، گرتە ڤیدیۆکە ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان و ڕای گشتی لێکەوتەوە، هاوکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و داخراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 33 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
33 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






