
ژمارەیەک یاریزانی ئافرەت
ئاڤا نیوز
بۆ یەكەمجار لەمێژوودا، هەولێر باوەش بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانیی تۆپی پێی بچووككراوەی خانمان دەكاتەوە، 12 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بەشداری لە پاڵەوانێتییەكە بكەن.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 17-9-2025، پایتەختی هەرێمی كوردستان، میوانداریی جامی جیهانی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان دەكات كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش بە پاڵپشتی و پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەركی میوانداریكردنی پاڵەوانێتییەكەی گرتووەتە ئەستۆ.
لێدوانی فەرمی: هۆشەنگ عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنی جامی جیهانی فوتساڵی خانمان بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارساڵ، سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، بە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێی بچووكراوەی جیهانی كرد كە لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەچوو، پێشنیازی كرد، ڕكابەرییەكانی فوتساڵی كچان لە هەرێمی كوردستان میوانداری بكرێت.
چی ڕوویدا: لەم كۆبوونەوەیە بڕیاردرا پاڵەوانێتیی جیهانی فوتساڵ لەسەر ئاستی كوڕان و كچان بەڕێوەبچێت، ڕكابەری كوڕان لە وڵاتی قەتەر دەکرێت و كچانیش لە هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی لە شاری هەولێر دەکرێت.
بابەتە ستراتیژییەكە: یەكێتیی نێودەوڵەتیی فوتساڵ، ڕەزامەندی دا تیمێكی كچان بە ناوی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە بكات، هەڵبژاردەی كچانی عێراقیش بە جیا بەشداری لە پاڵەوانێتییەكە بكات.
زانیاریی زیاتر: سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنی پاڵەوانێتییەكە، ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی هەینی 15-8-2025، كۆبوونەوەی هونەری بۆ پاڵەوانێتییەكە بكرێت و تیروپشك بۆ تیمە بەشداربووەكان بكرێت، تێیدا سەرۆك و جێگر و ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووككراوەی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربوو، بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






