
خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە" بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆک لە سۆران
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی سیستمی وەڵامدانەوەی خێرای قەیران و کارەسات و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە، بۆ یەکەمجار خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە" بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوە چوو.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەهەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان JCC، بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی تەکنیکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، هەڵمەتی بەرەوپێشبردنی سیستمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ڕووداوەکان.
چیرۆکی سەرەکی: زانکۆی سۆران بۆ یەکەمجار هەڵسا بە ڕێکخستنی خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە ـ Community Responder"، بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆک، دوای تەواوبوونی خولەکەش بە ئامادەبوونی حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوکراوەی بەشی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، کۆمەڵێک خۆبەخش و فەرمانبەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران و کۆلێژی تەکنیکیی سۆران بەشدار بوون؛ کە تیایدا بەشداربووان، ئەزموونی کارکردنیان لەبواری چۆنیەتیی وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا دەوڵەمەند کرد و، ئاشنابوون به چۆنیەتیی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتیی ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی و چەندین بابەتی دیکە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
ھێڵی ئاسمانیی عێراق خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەلیکترۆنیی ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران کارکردنی لە وێستگە ئەتۆمییەکان دەستپێکردووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
15 خولەک لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
"کاتی هالۆوین" لە پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەچوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
17 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
ھێڵی ئاسمانیی عێراق خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەلیکترۆنیی ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران کارکردنی لە وێستگە ئەتۆمییەکان دەستپێکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرجی ھەسەدە لەبارەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ سوپای سووریا