فاینانشاڵ تایمز: لووتکەی ئەلاسکا سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئۆکراینا دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 16 ئاب

کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین لە ئەلاسکا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی ئەمریکی، لە زاری بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ڕووسیا و ئاسیای ناوەڕاست لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لووتکەی ئەلاسکا ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەری شاندی باڵای هەردوو وڵات بەڕێوەچوو لە دوای کۆبوونەوەکەش هەردوو لایەن ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێریک گرین، بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ڕووسیا و ئاسیای ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕایگەیاند: لە سەردەمی ترەمپدا گۆڕانکاری بەرچاو لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئۆکراینا دیار دەبێت، ئەمەش بەهۆی لووتکەی ئەلاسکا و لاوازبوونی دیدگا و هەڵوێستەکانی ئۆکرایناوەیە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: ڕۆژی پێنجشەممە و بەرەلەوەی کۆبوونەوەی هەردوو سەرکردەی ڕووسیا و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: هیوادارم لووتکەکە ببێتە هۆی کۆبوونەوەی دووەم کە زێلێنسکی لەخۆ بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






