
کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکراینا لە واشنتن
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی لووتکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا ڕووسییەکەی بڕیارە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرایناش کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەریی شاندی باڵای هەردوو وڵات لەسەر پرسی ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە بەڕێوە چوو لە دوای کۆبوونەوەکەش هەردوو لایەن ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد و هەر لەسەر هەمان پرس بڕیارە ترەمپ لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی "خاڵە سەرەکییەکانی" گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا ئاگاداری کردوومەتەوە و ڕۆژی دووشەممە 18-8-2025، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەرەو واشنتن دەچم'.
زانیاریی زیاتر: لە بارەی پرسی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، زێلێنسکی گوتی، ''لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی کۆتاییهێنان بە شەڕ و کوشتن دەکات''.
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەلاسکا بەهیچ شێوەیەک باس لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ترەمپ و پووتین و زێلێنسکی نەکرا .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






