
ژمارەیەک پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەکاتی ئەرکدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێکخستن و چاودێریکردنی گەشتیاران، بڕیارە لەسەرجەم ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان پۆلیسی گەشتیاری دابنرێت. بۆ ئەم مەبەستە ڕەزامەندی لەسەر زیاتر لە 165 پۆلیسی گەشتیاریی دراوە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەت بە کەرتی گەشتیاری دراوە، لەچوارچێوەی ئەم گرنگی پێدانە، بڕیار دراوە لەسەر دامەزراندنی بنکەیەکی تایبەت بە پۆلیسی گەشتیاری، بۆ ڕێکخستن و چاودێریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نەتوانراوە ئەم پۆلیسانە دەستبەکار بن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم مەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دراوە، پۆلیسەکان لە ڕووی میلاكەوە سەر بەوەزارەتی ناوخۆ دەبن، بەڵام كارەكانیان دەستەی گەشتوگوزار دیارییان دەكات و پێكدێت لە چاودێریكردنی ناوچە گەشتیارییەكان و بەدواداچوون لەگەڵ تیمەكانی پشكنین و پۆلیسی گەشتیاری دەبێتە جێگرەوەی لیژنە جیاوازەكان.
- پرۆسەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، چاوپێکەوتن کراوە لەگەڵ کەسەکان کە زیاتر لە 165 پۆلیس دەبێت، بەڵام ئەوەی جیاوازە لەگەڵ پۆلیسەکانی دیکە، دەبێت ئەو کەسانە دەرچووی پەیمانگەی گەشتیاری بن بۆ ئەوەی شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ گەشتیاران بەشێوەیەکی تەندروست بن.
- ساڵی ڕابردوو هەوڵ درا یەكەیەكی تایبەت بە پۆلیسی گەشتیاری دروستبكرێت کە زیاتر لە 165 دەرچووی پەیمانگە پیشەییەكانی گەشتوگوزار چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كراوە، بەڵام ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا پەیوەست بە جێگیربوونی ڕێژەی میلاكات گرفتی بۆ دامەزراندنیان دروست كردووە، تائێستا دەستبەکار نەبوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






