
ساتی بە ئامانجگرتنی شوێنێک لە سەنعا؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
هێزی دەریایی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، وێستگەیەکی کارەبایان لە سەنعا و کەمپی حەفا لە چیای نوقم لە یەمەن بۆردوومان کرد.
چی ڕوودەدات: ڕۆژی یەکشەممە 17-8-2025، هێزی دەریایی سوپای ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حووسییەکانیان لە وێستگەی کارەبای حەزیز لە باشووری سەنعا بۆردوومان کردووە و هێرشەکە بۆ سەر ژێرخانی وزەی حوسییەکان بە بەلەمی مووشەک بارکراو ئەنجام دراوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکەی بۆ سەر حووسییەکان پشڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: هێرشەکە نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئیسرائیلەوە بۆ ناو قووڵایی یەمەن ئەنجامدراوە و ژێرخانی وزەیان کردووەتە ئامانج کە حووسییەکان بەکاریدەهێنن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حووسییەکان دوای هێرشەکەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: "ئیسرائیل تەنیا پەلاماری دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و شوێنە مەدەنییەکان وەک وێستگەی کارەبا، ئاو دەدات."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






