
ئاگرەکەی سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەو ئاگرەی شەوی ڕابردوو لە سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەتووتەوە تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و مەترسی سووتانی لەسەر ڕەز و باخەکانی گوندی سیاگوێزی سنووری پێنجوێن دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە گوندی چەمپاراو لە سنووری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەوە، ئاگرەکە تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و تەشەنەی کردووە و گەیشتووەتە سنووری گوندی سیاگوێز لە سنووری قەزای پێنجوێن لە باشووری کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاگرەکە گەیشتووەتە گوندی سیاگوێز و مەترسی سووتانی لەسەر ڕەز و باخی جووتیاران دروست کردووە و خەڵکی گوندەکە لە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەن.
هۆکارە زانراوەکان: بەشێکی ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە ناوچەی سنوورییە و خەڵکی هەردوو گوندی چەمپاراو و سیاگوێز ناتوانن لەو شوێنە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی بدەن، هەندێ شوێنیش مین و پاشماوەی جەنگی لێیە و کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەی سەختتر کردووە.
ئەمەش بزانە: سیاگوێز دەکەوێتە سنووری ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، گوندەکە پڕیەتی لە کانیاو و ئاوی سازگار، ئەو گوندە لە هەرچوارلاوە بە دارستان و ڕەز و باخ داپۆشراوە، گوندەکە چوار وەرزە دیمەنێکی جوان و دڵڕفێنی هەیە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






