
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان
ئاڤا نیوز
پارتی چاکسازیی تورکمانی بەشداریكردنی پێكهاتەی توركمان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە، هاوكات بە پێویستی دەزانێت دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەنزیكترین كاتدا دەستپێبكاتەوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 14ـی ئابی 2025، لە شاری هەولێر، هەردوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا، ئاماژەیان بەوە کرد، پێویستە لە مانگی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان دەستبەکارەکانی بکاتەوە كە لەوەتەی 2ـی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە، دانیشتنەكانی هەڵگیراوە.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان تایبەت بە ئاڤای وت، "وەك پێكهاتەی توركمان ئەمجارە داوای پۆستی سكرتێری پەرلەمان ناكەین، بەڵكو داوای وەزارەتێكی خزمەتگوزاریی یان داوای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەکەین".
مونا قەهوەچی، ڕاشیگەیاند، پێویستە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكی نزیكدا دەست بە كارەكانی بكاتەوە چونكە ئەوە خواستێكی نێودەوڵەتیشە، هەركاتێكیش ڕێككەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەكان كرا، بە زووترین كات دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ئاماژەی بەوەشكرد، پێكهاتەی توركمان بەشداریكردنی لە حكومەتی نوێ بە مافی خۆی دەزانێت و بەفەرمیش داواكاری بۆ وەرگرتنی وەزارەتێكی خزمەتگوزاری پێشكەش كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






