
ژمارەیەک هاووڵاتیی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئەو کەسانە دەکەن کە بەهۆی لافاو گیانیان لەدەست داوە
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە سەدان کەس بوونەتە قوربانی.
چیڕۆکی سەرەکی: لە رۆژی پێنجشەممەوە 14-8-2025، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی کە باکووری ناوچەی خەیبەر پاختونخوای لە باکووری رۆژهەڵاتی پاکستان و باکووری ئیسلامابادی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لافاو و ڕووچوونی زەوەی ڕوویداوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکانی هەرێمی خەیبەر پاختونخوای ڕایگەیاند: بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوی تاوەکو ئێستا 337 کەس گیانیان لەدەستداوە چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی زانیاریی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، پێشبینی دەکەن ژمارەی قوربانییان زیاتر بەرزبێتەوە، چونکە زیاتر لە 100 کەس بێسەروشوێن بوون.
قووڵتر: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا لەم ساڵانەی دواییدا پاکستان رووبەڕووی کارەساتی سرووشتی وێرانکەر بووەتەوە، بەپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی هەبوونی قوربانی زۆر بریتییە لە دروستکردنی خانوو لەسەر رێگەی رووبار، کانیاو و ئاو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






