
دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەی نوجەبا کە گرووپێکی چەکدارییە و نزیکە لە ئێران ڕایگەیاند: بە پلانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵدەدرێت گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە چەک بکرێن و زانیاریی هەیە کە عێراق بە ئامانج دەگیرێت.
وێنە گەورەکە: تادێت فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر حکومەتی عێراق زیاتر دەبن بۆ چەکداماڵینی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ئێرانن، لەبەرامبەردا ئێران و ئەو گرووپانە پێداگیرن لەسەر بەدەستەوەنەدانی چەک، ئەمەش ئەگەری هێرشکردنە سەر ئەو گرووپانە لەلایەن ئەمریکاوە زیاتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەهدی کەعبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: دەبینین زلهێزە جیهانییەکان و ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، هەر یەکە لە ئێران، عێراق و لوبنان دەکەنە ئامانج. "دوژمن" لە لوبنان و عێراق بە هەماهەنگی هەنگاو دەنێن و پلانەکانیان بۆ چەکداماڵینی بەرەی مقاوەمەیە، کە ئەمە پڕۆژەی ئەمریکایە بۆ ملکەچکردنی بەرەی مقاوەمە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین و بە هاوپەیمانییەکی متمانەپێکراو دایدەنێین، پێم وایە ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەی نێوان عێراق و ئێران لەم دواییە سەبارەت بە ئاسایشی سنووری واژۆ کرا، جێبەجێ ناکرێت.
کەعبی ئاماژەی بەوەشکرد، "زانیاریی هەیە کە عێراق دەکرێتە ئامانج و ئەمەش دەکرێت لە هەر ساتێکدا ڕووبدات."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات






