وێڕای هۆشداریی ئەمریکا، هێزە شیعەکان سوورن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 18 ئاب

لۆگۆی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری سەر بەو ڕێکخراوە
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، زۆربەی لایەنە شیعەکان جەخت دەکەنەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی لێدوانی پەرلەمانتارانی شیعە، هەرچەندە پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاساکە کردبوو، بەڵام حکومەت پڕۆژەیاساکەی کێشایەوە، هۆکاری کشانەوەکەش چەند کەلێنێکی یاسایی بوو و چارەسەر کرا.
لێدوانی فەرمی: هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند: پەرلەمان لەبەردەم تاقیکردنەوە و ئاڵنگارییەکی مێژوویی گەورەدایە بۆ پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی، دوور لە هەر کاریگەرییەکی ناوخۆیی و دەرەکی، وەک وەفایەکیش، بە جلی سەربازیی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمان.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو پەرلەمانتارانەی کە پابەندی ئەم بانگەوازە دەبن، مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراقی، ئاشکرای کرد نزیکەی 100 پەرلەمانتار بە جلی حەشدەوە دەچنە نێو هۆڵی پەرلەمان و هیچ پەرلەمانتارێکی سوننەیان تێدا نییە، ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیکەی 35 هەزار چەکداری سوننە لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیدا تۆمارکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی، زیاتر لە چوار هەزار چەکدار و بەرپرسی حەشد خانەنشین دەکرێن، بەشێک لەوانە سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبین.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





