
ئاڵای ئەمریکا و ئۆکراینا لەبەردەم کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بڵاویکردەوە، بڕیارە ئۆکراینا بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنی وڵاتەکەی چەک لە ئەمریکا بکڕێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەیەک بڵاویکردەوە، ئۆکراینا بە بڕی 100 ملیار دۆلار بە هاوکاری و پارەی ئەورووپا چەکی ئەمریکی بکڕێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی گەرەنتی ئەمنی لە واشنتن لە دوای ئەگەری ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هەر بەپێی بەڵگەنامەکە بێت، لەم ڕێککەوتنەدا بڕی 50 ملیار دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئۆکرایناییەکان بەکاردەهێنرێت، هاوکات کڕینی 10 سیستمی بەرگری ئاسمانی 'پاتریۆت' و چەندین مووشەک و کەرەستەی سەربازی.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سەرکردەکانی ئەورووپا و زێلێنسکی لە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی ڕووسیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






